“ڕه‌زا شه‌هابی” له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زه‌ختی خوێنی “ڕه‌زا شه‌هابی” به‌رزبووه‌ته‌وه و پاش سه‌ردانی پزیشك، به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران كراوه و دواجار گه‌یاندراوه‌ته‌وه زیندان. “ڕه‌زا شه‌هابی”، “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” و “داوود ڕه‌زه‌وی” سێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحدی تاران ماوه‌ی ٢٠ مانگه له زیندانی ئێڤین دا ڕاگیراون و ماوه‌ی پێنج ساڵ حوكمی زیندانیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.