کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی ڕه‌زا شه‌هابی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

گواستنه‌وه‌ی ڕه‌زا شه‌هابی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی جۆزه‌ردان، “ڕه‌زا شه‌هابی” چالاكی كرێكاری ڕاگیراو له‌ زیندانی تاران بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران، “ڕه‌زا شه‌هابی” باری ته‌ندرووستی تێك چووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه‌. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌ زیندان دا تووشی چه‌ند نه‌خۆشی سه‌خت بووه‌ و پزیشكان به‌ ده‌زگای قه‌زاییان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ناوبراو نابێت له‌ زیندان دا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان “ڕه‌زا شه‌هابی”یان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كردووه‌ و ئێستا گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.