شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵان، “ڕه‌زا سه‌لمانزاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین جه‌ڵته‌ی مێشك لی دا و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گوازرایه‌وه.
“ڕه‌زا سه‌لمانزاده” چه‌ندین نه‌خۆشی وه‌كوو دیسكی مل، به‌ردی گورچیله و میزه‌ڵان، فه‌تق و هێمۆرۆئیدی هه‌یه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كرابوو. ناوبراو به‌دوای ئاگرگرتنی زیندانی ئێڤین له مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠١، به “موحاره‌به و افساد فی الارض” تۆمه‌تبار و به‌بێ محاكمه كردن زیندانی كرا.