ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، چوار به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “مه‌حیه‌دین ئیبراهیمی”، “عه‌شیر عه‌باس نژاد”، “محه‌ممه‌د ئه‌یووبیان” و “یاسین ڕه‌شیدی” به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای سه‌پێندراوی ئێعدام به‌سه‌ریاندا ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مەحیەدین ئیبراهیمی” تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “ئەڵکاوێ”ی سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ٢٠١٧ی زاینی لە کاتی کۆڵبەری دا، لەلایەن هێزەکانی پایگای “بێمزورتێ” درایه بەر دەسترێژی گولله و بە سەختی بریندار و دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “به‌غی و ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش دوایین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌ی ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێ به‌ندكراوی خه‌ڵكی ناوچه‌ی “ته‌رگه‌وه‌ری”ی ورمێ به‌ناوه‌كانی “عه‌شیر عه‌باس نژاد” خه‌ڵكی گوندی “گوجار”، “محه‌ممه‌د ئه‌یۆبیان” خه‌ڵكی گوندی “مه‌وانا” و “یاسین ڕه‌شیدی” خه‌ڵكی گوندی كه‌لهۆڕ كه پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراونه‌ته‌وه.