چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی “حەکیم میرزایی”، “هیوا میرزایی”، “زاهیر مورادی” و “ئه‌نوه‌ر په‌یغامی” پاش دوو حه‌وتوو ده‌ستبه‌سه‌ركران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانان، بۆ گرتووخانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره گوازرانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاره‌ش پیری” هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ کە لەگەڵ ئەم ٤ کەسە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ڕاگیراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه “حەکیم میرزایی”، “هیوا میرزایی”، “زاهیر مورادی” و “ئارەش پیری” خەڵکی گوندی “بێمزه‌ڕه‌ت” و “ئەنوەر پەیغامی” خەڵکی شاری شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا له ورمێ كرابوون.