کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

گواستنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراوی شنۆ بۆ گرتووخانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌

گواستنه‌وه‌ی چوار به‌ندكراوی شنۆ بۆ گرتووخانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌

چوار کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی گەلاوێژی شاری شنۆ بە ناوەکانی “حەکیم میرزایی”، “هیوا میرزایی”، “زاهیر مورادی” و “ئه‌نوه‌ر په‌یغامی” پاش دوو حه‌وتوو ده‌ستبه‌سه‌ركران، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، بۆ گرتووخانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ گوازرانه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئاره‌ش پیری” هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ کە لەگەڵ ئەم ٤ کەسە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ ڕاگیراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “حەکیم میرزایی”، “هیوا میرزایی”، “زاهیر مورادی” و “ئارەش پیری” خەڵکی گوندی “بێمزه‌ڕه‌ت” و “ئەنوەر پەیغامی” خەڵکی شاری شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا له‌ ورمێ كرابوون.