ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسداران چه‌ندین بارهه‌ڵگری په‌هباد و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورسی بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گواسته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی كه دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش هێزێكی زۆری بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گواستبۆوه و هه‌ڕشه‌ی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر بنكه و مه‌قه‌ڕی حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كردبوو، ڕۆژی ڕابردوو چه‌ندین بارهه‌ڵگری به په‌هباد و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی قورسه‌وه له ڕێگاری ئۆتووبانی تاران– زه‌نجان بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات گواستووه‌ته‌وه.