ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه چه‌ك و چۆڵی قورسی بۆ ناوچه سنوورییه‌كان گواسته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوویه كه سپای پاسداران چه‌ك و چۆڵی قورس و نێوه قۆرس بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی پاوه، جوانڕۆ، سه‌رده‌شت، پیرانشار، مه‌ریوان و بانه ده‌گوازێته‌وه. پێشتر به‌رپرسانی نیزامی كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌یان له حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كردبوو و گوشاریان بۆ حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هاورد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك و چۆڵیان لێ داماڵن و ڕاگوێزی ناوچه‌كانی دیكه‌یان بكه‌ن به‌ڵام، هیچ یه‌ك له حیزبه كوردییه‌كان ڕازی به دانانی چه‌ك نه‌بوون و ته‌نیا له‌سه‌ر ڕاگرتنی چالاكی نیزامی و راگرتنی جه‌وڵه له سه‌ر سنووره‌كان بڵینیان داوە بۆ ئەوەی بیانوو لە کۆماری ئیسلامی ببرن. بەلام سەرەرای روشن بوونی ئەم هەڵوێستە، کۆماری ئیسلامی لەم بیانووه ئیستفادە دەکات تا دژایەتی خوی لەگەڵ بزوتنەوەی کوردستان و بە گشتی بزوتنەوەی ژینا لە ئێران بباتە پێشەوە.