له ڕۆژانی ڕابردوودا، “محه‌ممه‌د داوه‌ری” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی عادل ئابادی شیراز، له به‌ندی گشتییه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د داوه‌ری” له ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردانه‌وه به بیانووی ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندانی عادل ئابادی شیراز، له به‌ندی گشتییه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. ناوبراو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بووه و خێزانی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. “محه‌ممه‌د داوه‌ری” مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شیراز، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به سێ ساڵ زیندان، قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زه‌وتكردنی پاسپۆرت و دوورخرانه‌وه بۆ شارستانی به‌ردسیری كرمان مه‌حكووم و ڕۆژی ٢٦ی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه.