“یه‌دێ به‌هاری زه‌ڕ” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی گوندی “ئاوێهه‌نگ”ی سه‌ر به‌شاری سنه و دانیشتووی شارستانی ده‌ماوه‌ند له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمی زیندانی سه‌پێندراو به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه “یه‌دێ به‌هاری زه‌ڕ” پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ده‌ماوه‌نده ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای شه‌ش ساڵ زیندانی سه‌پێندراو بهسهریدرا ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كراوه. ناوبراو ڕۆژی ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ده‌ماوه‌نده‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ڕێكخستنی گرووپ و ده‌سته‌ی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت” و “په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیست” به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری سزا درابوو كه پێنج ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.