کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی چالاكێكی كرێكاری تاران له‌ زیندانی ئێڤینه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌

گواستنه‌وه‌ی چالاكێكی كرێكاری تاران له‌ زیندانی ئێڤینه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، “نه‌رگس مه‌نسووری” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی له‌ زیندانی ئێڤینه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نه‌رگس منسووری” ئه‌ندامی سه‌ندیكای شیركه‌ت واحیدی تارانه‌ و ئێستا له ‌زیندانی ئێڤین ماوه‌ی مه‌حكوومیه‌ته‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌كات. ناوبراو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه و له‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌.