ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكی كرێكاری ده‌ركراو له شیركه‌تی ئێران خۆدڕه‌و پاش بانگهێشت بۆ لقی ٣ی دادسه‌رای ئێڤین، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه، هه‌روه‌ها چاره‌نووسی چالاكێكی كرێكاری به ناوی “یوونس ئازادبه‌ر” وێڕای نه‌خۆشبوون له زیندانی لاكانی ڕه‌شت به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چه‌ند نه‌خۆشی هه‌یه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه چاودێری ده‌كرێت، ناوبراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له پاییزی ١٤٠١دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه كرێكاریه ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی ڕه‌زبه‌ریش بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردووش دا خۆی و هاژینه‌كه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له‌ژێر گوشاردا بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت به ناوی “یوونس ئازادبه‌ر” وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و كه‌سوكاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.