به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، “جه‌مشید عه‌زیزی نه‌نه‌كه‌ران” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی پارێزگای گیلان، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی چوار و یه‌ك مانگ حوكمی زیندانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی لاكانی ڕه‌شت گوازراوه‌ته‌وه.
“جه‌مشید عه‌زیزی نه‌نه‌كه‌ران” مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌وستبه‌سه‌ر و پاش ٤٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕه‌شت به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” به چوار ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.