به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان” چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی پارێزگای فارس پاش بانگهێشت بۆ ده‌فته‌ری زیندانی فیرووزئاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌سغه‌ر ئه‌میرزاده‌گان” پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو به‌دانانی وه‌سیقه ئازادكرابوو به‌ڵام بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری زیندانی فیرووزئاباد به‌بێ ناردنی ئیبلاغیه‌ی دادگا بانگهێشت و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و حوكمانه‌ی به‌سه‌ر چالاكانی فه‌رهه‌نگی سه‌پاوه ڕایگه‌یاند: هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی كۆماری ئیسلامی ناتوانێت كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگیان له داكۆكی كردن له‌سه‌ر مافه‌كانیان پاشگه‌ز بكاته‌وه و جارێكی دیكه موعه‌لیمان شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه سه‌ركوتی ڕژیم هه‌ڵئه‌بژێرن.