کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی پێنج به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدامی زیندانی ورمێ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

گواستنه‌وه‌ی پێنج به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدامی زیندانی ورمێ بۆ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٢، پێنج بەندکراوی خەڵکی ورمێ بە ناوەکانی “وەفا هەنارە”، “ئارام عومری بەردیانی”، “ڕەحمان پەرحازوو”، “مەنسوور ڕەسووڵی” و “نەسیم نەمازی” به‌مه‌به‌ستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ بەندی تاکەکەسی زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزران.

ئەو پێنج به‌ندكراوه‌ پێشتر بە تۆمەتی “سیخوڕی و هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” سزای سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوه‌ و ئەگەرێکی هه‌یه‌، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی حوکمه‌كه‌یان جێبەجێ بکرێت. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنەماڵەی ئەو پێنج زیندانییە دوایین دیداریان لەگەڵیاندا هەبووە و ئێستا هەموو تەلەفۆنەکانی زیندانی ورمێ پچڕاون.