کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی پێنج به‌ندكراوی زیندانی ورمێ بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی مانگی گوڵان، پێنج بەندکراوی بەندیخانەی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەیان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامەی یەکێک لەو بەندکراوانە “فەرامەرز شەخسی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەردشته‌. ناوبراو سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسه‌ كه‌ هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ی ئه‌و چوار زیندانیه‌ی دیكه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-