کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “پوویا قوبادی” بۆ زیندانی ئێڤین

گواستنه‌وه‌ی پوویا قوبادی بۆ زیندانی ئێڤین 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێكی سیاسی به‌ ناوی “پوویا قوبادی” له‌ زیندانی ماكۆوه‌ بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازراوه‌ته‌وه‌.

“پوویا قوبادی” له‌ ڕۆژی ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢ له‌ شاری چاڵدۆران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ماكۆ گوازرایه‌وه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ بۆ به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و له‌و ڕۆژه‌وه‌ چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “پوویا قوبادی” له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.