کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “په‌رهام په‌روه‌ری” بۆ زیندانی ئێڤین

گواستنه‌وه‌ی په‌رهام په‌روه‌ری بۆ زیندانی ئێڤین 1

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “په‌رهام په‌روه‌ری” لاوی وه‌رزشوانی خه‌ڵكی سه‌قز كه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ موحاره‌به‌ مه‌حكووم كراوه‌، له‌زیندانی “فه‌شافوویه‌”وه‌ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “په‌رهام په‌روه‌ری” له‌ شیركه‌تێكی ئه‌ندازیاری له‌ تاران سه‌رقاڵی كاركردن بووه‌ و له‌كاتی شۆڕشی “ژینا” دا له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ موحاره‌به‌ مه‌حكووم كراوه‌.