له ڕۆژانی ڕابردوودا، “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی كوردی خه‌ڵكی مهاباد و زیندانی سیاسی پێشوو، پاش چوار مانگ لێپرسینه‌وه له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین بۆ به‌ندی ژنانی ئه‌و زیندانه گوازرایه‌وه.
“په‌خشان عه‌زیزی” ده‌رچووی بواری یاریده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه و له ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه كه ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، ماڵپه‌ڕی “بێ‌تاوان”ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی، هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “په‌خشان عه‌زیزی”، “وریشه مورادی” و “سیروان محه‌ممه‌دڕه‌زایی” به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بڵاو كردبوو. “وریشه مورادی” ڕۆژی ١٠ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا. “په‌خشان عه‌زیزی” له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٨٨، له كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆی تاران دژبه سزای ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له كوردستان به‌شداری كرد و پاش چوار مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.