ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی مه‌ریوان به ناوی “پشتیوان ئه‌فسه‌ر” له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه بۆ زیندان ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “پشتیوان ئه‌فسه‌ر” مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا له ژێر لێپرسینه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی مه‌ریوان دا بووه. خۆشكی ئه‌و هاووڵاتیه به ناوی “ئه‌سرین ئه‌فسه‌ر” مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و ٢٤ی پووشپه‌ڕ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ئێستا “پشتیوان” بۆ زیندانی مه‌ریوان گوازراوه‌ته‌وه و به‌رپرسانی قه‌زایی داوای بارمته‌ی سێ ملیارد تمه‌نی بۆ ئازاد كردنی ده‌كه‌ن.