ڕێكخراوی دادبان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند كه ٧ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی تارانی گه‌وره به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازراونه‌ته‌وه.
ناسناوی ئه‌و ٧ به‌ندكراوه بریتیه له: “سه‌جاد سه‌حابی”، “محه‌ممه‌د حسێن عاملی”، “عه‌باس ڕه‌مه‌زانی”، “ئاره‌ش بۆخارایی”، “ڕه‌زا جه‌لالی”، “ئێحسان ڕه‌زایی” و “ڕه‌زا حه‌میدی”. ئه‌و حه‌وت به‌نكراوه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” زیندانی كراون.