ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢، ٤٦ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “ئاق دەڕە”ی تیکاب، بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ گواسترانەوە.
ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژ، هێزەکانی حکوومەت هەڵیانکووتایە سەر گوندی “ئاق دەڕە” و وێڕای دەستبەسەرکرانی ٥٠ كهس كه ناسناوی ٢٩ كهسیان ئاشكرا كراوه، سێ هاووڵاتی به ناوهكانی “حوجهت موئمن زاده”، “ئارمین نیكزاد” و “ناسر بههرامیان”یان بریندار كرد و زیانێکی زۆریان بە ماڵ و ئۆتۆمبێلی دانیشتوانی گوندهكه گەیاند. جێگای ئاماژهیه كه “ڕەزا موزەفەر”، فەرماندی نیزامی شاری تیکاب، خۆپیشاندەرانی بە “تێکدەری نەزم و ئاسایش” ناوبردووه و ڕایگەیاندووە کە بە هۆی “کۆبوونەوەی نایاساییەوە” دەستبەسەرکراون. هاوکات، “مەهدی تەقی زادە”، دادستانی گشتی و ئینقلابی تیکاب، ڕایگەیاند کە “بۆ خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو دۆسییەی یاسایی دەکرێتەوە.”