ڕۆژی پێنج شەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٢، “وەفا ڕەسووڵی ئازەر”، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی پیرانشار، به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
“وه‌فا ڕه‌سووڵی ئازه‌ر” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “سووتاندنی به‌نێری ئیتلاعات” به ١١ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان، به تۆمه‌تی “نافه‌رمانیكردن له بڕیاری هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “به‌شداری له خۆپێشاندان و تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ به‌ندكران و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆرترین سزا واته ١١ مانگ و ١٦ ڕۆژی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.