کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی هێز و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی قورس بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

گواستنه‌وه‌ی هێز و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی قورس بۆ سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كرد و هێزێكی زۆری نیزامی به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌ بۆ سنووره‌كانی باشووری كوردستان گواسته‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ تۆپبارانی به‌رده‌وامی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه‌، فڕۆكه‌كانی توركیاش به‌رده‌وام ناوچه‌كانی پێنجوێن، باڵه‌كایه‌تی و ئامێدییان بۆردوومان كرد. فه‌رمانده‌یی سپای پاسداران ڕۆژی شه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌ڕشه‌ی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات كار و چالاكییه‌كانیان ڕا نه‌گرن، هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر بنه‌كه‌ و باره‌گاكانیان ده‌ست پێده‌كات.