کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

گواستنه‌وه‌ی هێزێكی زۆری نیزامی بۆ سنووره‌كانی پاوه‌ و نه‌وسوود

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گوڵان، به‌ فه‌رمانی دادستانی شاری پاوه‌ سپای پاسداران هێزێكی نیزامی زۆری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی پاوه‌ و نه‌وسوود كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكرێت له‌و‌ هاووڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، دادستانی شاری پاوه‌ بڕیاری داوه‌ كه‌ ته‌نیا خه‌ڵكی خۆجێیی ناوچه‌كانی پاوه‌ و نه‌وسوود ده‌توانن له‌و سنووره‌ كۆڵبه‌ری بكه‌ن و خه‌ڵكانێك كه‌ دانیشتووی شاره‌كانی دیكه‌ن مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ له‌و سنووره‌ كۆڵبه‌ری بكه‌ن. به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ڕێگری ده‌كه‌ن له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ له‌ شاره‌كانی دیكه‌وه‌ ڕوویان له‌و سنووره‌ كردووه‌. دادستانی پاوه‌ له‌ ترسی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دژ به‌و بڕیاره‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، هێزێكی نیزامی زۆری ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پاوه‌ و نه‌وسوود كردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌یانیه‌ی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركوتی خوێندكاران

komalah

تێكدانی كه‌سب و كاری هاووڵاتییانی سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 32 هاووڵاتی دیكه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

komalah

بۆردوومانی ناوچه‌كانی پێنجوێن و باڵه‌كایه‌تی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی کرێکارێک بەتەزووی کارەبا له‌ هه‌ڵه‌بجه

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییەک لەژێر ئەشکەنجەی ئیتلاعاتی ئەهواز

komalah