به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه تایبه‌ته‌كانی سپای پاسداران به لێشاو ڕژانه ناو شاری نه‌غه‌ده و كش و هه‌وای ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا زاڵ كرد.
به پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، به ده‌یان ماتۆڕسه‌واری هێزه تایبه‌ته‌كانی سپای پاسداران به مه‌به‌ستی درووست كردنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كه دا ده‌ستیان كردووه به مانۆڕ دان به نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كانی شار دا و ڕێگه‌یان له كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ن كه‌سی خه‌ڵكی ئه‌و شاره دا گرتووه.