به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیای كۆمه‌ڵه، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، ده‌یان ئۆتۆمبێلی هێزه تایبه‌ته‌كانی ڕژیم بۆ سنووری كرماشان له‌گه‌ڵ عێراق گوازراونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خۆپێشاندان و نائارامییه‌كانی عێراق و كوژران و برینڵداربوونی زیاتر له ٣٠٠ كه‌س، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌واوی سنووره‌كانی به ڕووی عێراقدا داخستووه و له ترسی ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی عێراق بۆ ناو سنووره‌كانی ئێران، ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌بازی ڕه‌وانه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی كرماشان كردووه.