ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “زانیار مەحموودی”، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، دوای بانگكرانی لەلایەن لقی جێبەجێکردنی سزاکانی ئەو شارە، بە مەبەستی تێپەڕكردنی سزاکەی ڕەوانەی زیندانی دیزڵاوای كرماشان كرا.
بهپێی زانیارییهكان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ئهمساڵ، “زانیار مەحموودی” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری جوانڕۆ و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد كرا. لهم دوایانهدا ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی جوانڕۆ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی”، به شهش مانگ زیندانی تهعزیزی مهحكووم كرابوو.