له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “مێهدی نه‌ورووزی” به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای به‌ندكرانی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
“مێهدی نه‌ورووزی” ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕی ١٤٠١، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٥ی خه‌رمانانی ١٤٠١، به‌دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی بانه به سه‌رۆكایه‌تی قازی جه‌عفه‌ری، به‌تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و دواتر ئه‌و حوكمه له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ شه‌ش مانگ به‌ندكران كه‌م كرایه‌وه.