ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه به ناوی “ئاره‌ش شه‌ریفی” پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی مه‌ریوان ڕاگوێزرا.
ڕژۆی چوارشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ “ئاره‌ش شه‌ریفی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا.