له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی پشت ته‌پی شاری مهاباد به ناوی “یووسف به‌كری” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزراوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠١، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “یووسف به‌كری”یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ناوبراویان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره گواسته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێبه‌ش كراوه، هه‌روه‌ها هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌هۆكاری به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.