“نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی كوردی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی تیكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی تاران كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نازیلا مه‌عرووفیان” به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی ده‌زگای قه‌زایی و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. جێگای ئاماژه‌یه كه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی خۆی له ڕۆژنامه‌نووسان و ژنانێك بستێنێت كه حازر نین له به‌رامبه‌ر زۆڵم و زۆری ده‌سه‌ڵات سه‌ری كڕنۆش دابنه‌وێنن. له ڕۆژانی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ی “نازیلا” به مه‌به‌ستی دانانی وه‌سیقه بۆ ئازادی ناوبراو سه‌ردانی تارانیان كردبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بێ‌ڕێزیان پێ كرا و ڕێگه‌یان نه‌دا ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد بكرێت.