کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی مەزاهیر حەیدەری لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانە

گواستنه‌وه‌ی مەزاهیر حەیدەری لە زیندانەوە بۆ نەخۆشخانە 1

ڕۆژی شەممە 3ی خەرمانان، مەزاهیر حەیدەری، دەروێش گونابادی و زیندانیی سیاسیی، بەهۆی دۆخی خراپی تەندرووستی ڕەوانەی بەشی ICUی نەخۆشخانەی هاجەری شاری کورد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ، مه‌زاهیر حه‌یده‌ری له‌ ڕۆژی ٤ی پووشپه‌ڕه‌وه‌ دژ به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم و ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ڕۆژی ڕابردوو، به‌هۆی دابه‌زینی كێش و عفوونه‌تی ده‌م و ددان باری ته‌ندرووستی تێك چووه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ پێشتر و له‌ ڕێكه‌وتی ١٩ی جۆزه‌ردان، بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ مانی له‌ خواردن گرتبوو، ئێستا بنه‌ماڵه‌ی مه‌زاهیر نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون و داوای یارمه‌تی له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.