“مێهدی عێرفانی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری قوروه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌و لاوه وه‌رزشوانه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌ه‌وه، به‌ڵام كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه زه‌وت كراوه و له ده‌ست ڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه كه “مێهدی عێرفانی” ڕۆژی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به شێوه‌ی دڕندانه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.