کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “میکائیل مینبەری” بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنە

ڕۆژی شەممە ٥ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر”ی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ بە ناوی “میکائیل مینبەری”، پاش تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شارە ڕاگوێزرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ، “میكائیل مینبه‌ری” بەبێ بەڵگەی قه‌زایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تاکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەركرانی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ فه‌ڕانسه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌

-

دیاری كردنی كه‌مترین ئاستی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ لایه‌ن شۆرای باڵای كاره‌وه‌

-

كوژران و برینداربوونی ١٤ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ تاران و نه‌غه‌ده‌

-

له‌سه‌ركار ده‌ركرانی ٢٥٠ كرێكاری فرۆشتنی بلیت له‌ میترۆی تاران

-

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ قامیشلووی ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌ دژبه‌ ئه‌ردۆغان له‌ باكووری كوردستان

-