ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، “میلاد جه‌لیلی” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و خه‌ڵكی ته‌ورێز، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ٨ مانگ زیندانی سه‌پێندراو به سه‌ری دا، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.
ڕۆژی ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢،”میلاد جه‌لیلی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٩ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناڕازییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ته‌ورێزوه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه.