به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موژگان كاڤووسی” لێكۆڵه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی پێشوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پاش ٣٥ ڕۆژ به‌ندكران له‌گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ زیندانی تونێكابۆن ڕاگوێزرا.
“موژگان كاڤووسی” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری “نه‌وشه‌هر” ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه ناوبراو پێشتریش سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ریدا سه‌پێندرابوو.