کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “موسەیب فەتاحبەیگی” بۆ زیندانی ئیلام

گواستنه‌وه‌ی موسەیب فەتاحبەیگی بۆ زیندانی ئیلام 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی ئیلام به‌ ناوی “موسه‌یب فه‌تاحبه‌یگی” به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره‌ كرا.

“موسەیب فەتاحبەیگی”، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئیلام، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لقی ٣ی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كراوه‌، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی دوو ساڵ و شه‌ش مانگ سزای به‌ندكرانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ موسه‌یب له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌ ساڵی ١٤٠١، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.