ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی “گه‌زگه‌سه‌ك”ی سه‌ر به پیرانشار به ناوی “موحسین قادری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به مه‌به‌ستی تێپه‌ركردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “موحسین قادری” ڕۆژی ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠١ به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری ورمێ كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباد به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕه‌ژیم” به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. شایانی باسه كه ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی پیرانشار به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ٥٠ ملیۆن تمه‌ن سزای ماڵی و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو.