ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج باری ته‌ندرووستی تێك چوو و ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “مه‌ته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” چه‌ندین نه‌خۆشی سه‌ختی وه‌كوو شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه هه‌یه. پێشتر پزیشكان له‌سه‌ر ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه هۆشداریان دابووه ده‌زگای قه‌زایی و ڕایانگه‌یاندبوو كه ناوبراو نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان موته‌لیبیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كرد. “مه‌ته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” ساڵی ٨٩ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی بڕینی نایاسایی سنوور ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار كرا. ناوبراو له چه‌ند په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا به زیاتر له ٣٠ ساڵ زیندان و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كرا.