کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی “لوقمان بیداری” بۆ زیندانی سه‌قز

گواستنه‌وه‌ی لوقمان بیداری بۆ زیندانی سه‌قز 1

ڕۆژی شەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ ناوی “لوقمان بیداری”، تەمەن ٣٩ ساڵ، دوای بانگکران لەلایەن لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌، دەستبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ٨ مانگ به‌ندكرانی، بۆ زیندانی ئەو شارە گوازرایه‌وه‌.

“لوقمان بیداری” ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی” لە نەخۆشخانەی “خومەینی” سەقز دەستبەسەر و به‌دوای سێ حه‌فته لێپرسینه‌وه‌، به‌دانانی بارمته و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌زیندان ئازاد كرا. ناوبراو، لەم دوایییانەدا لەلایەن دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتی “چالاکی تەبلیغی دژ بە کۆماری ئیسلامی” سزای هەشت مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.