کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی پیاوی زیندانی ئێڤین بۆ زیندانی “خورین”

ئاتینا دائیمیچالاكی مه‌ده‌نی و زیندانی سیاسی پێشوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ندكراوانی پیاوی زیندانی ئێڤینی بۆ به‌ندیخانه‌یخورینی وه‌رامین ڕاگه‌یاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، زیندانیخورینله‌ به‌یابانه‌كانی ده‌شتی  وه‌رامین هه‌ڵكه‌وتووه‌ و هیچ جۆره‌ ئیمكاناتێكی ڕیفاهی نییه‌ و به‌ وته‌یئاتینا دائیمی، به‌كوشتارگه‌ناسراوه‌ و ئێستا گیانی به‌ندكراونی ئه‌و زیندانه له مه‌ترسی جیددی دایه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئاگری له‌ زیندانی ئێڤین به‌ردا و كاتێك به‌ندكراوان ڕاپه‌ڕین و هه‌وڵیان ئه‌دا خۆیان ڕزگار بكه‌ن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ كرانه ئامانج و به‌پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦١ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون. به‌وته‌ی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه تراژدیایه‌كی گه‌وره‌ له‌ ئێڤین خۆلقاوه‌ و ڕێژه‌ی گیان به‌ختكردووان زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و به‌ندكراوانه‌ش كه‌ برینداربوون له‌ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ پێداویستییه‌كانی ده‌رمان بێبه‌ش كراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزان له‌ ئیسفه‌هان

-

بڵاوكردنی تراكت و دروشم نووسین دژبه‌ حكوومه‌ت له‌ شاره‌كانی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی لاوان

-

كوردبوونی ٦٠ له‌سه‌دی ئه‌وانه‌ی له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

-

نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووان له‌لایه‌ن دایكانی شۆڕش له‌ بۆكان

-

دیداری دایكانی شۆڕشی ژینا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “هێمن ئاخ” له‌ سنه‌

-