ڕۆژی سێشهممه ٥ی مانگی گوڵان، “کەماڵ لوتفی” باوکی “ڕەزا لوتفی” یەکێک لە گیانبەختکردووانی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری دێولان، کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو، بۆ بەندیخانەی كامیاران گواسترایەوە.
“کەماڵ لوتفی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ئهمساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێولان، بهبێ نواندنی بهڵگهی قهزایی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو لە چەند مانگی ڕابردوودا بهردهوام لەژێر گوشاری ناوەندە حکوومەتییەکاندا بووە. جێگای ئاماژهیه كه “ڕەزا لوتفی” تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی دێولان لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت کوژرا.