“كه‌ماڵ لوتفی” باوكی نه‌مر “ڕه‌زا لوتفی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری دێولان كه له‌م دوایانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی كامیاران گوازراوه‌ته‌وه.
“كه‌ماڵ لوتفی” به بیانووی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا و پێداگری له‌سه‌ر دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌ی، له ڕێكه‌وتی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای قوروه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا. ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شاری دێولان، “ڕه‌زا لوتفی” به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی گیانی به‌خت كرد. باوكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه به‌دوای دادخواهی خوێنی ڕۆڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. “كه‌ماڵ لوتفی” ساڵی ڕابردووش جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٨٧ ڕۆژ به‌ندكران له زیندانی كامیاران به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا.