به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به توڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، به ده‌یان بارهه‌ڵگری ئه‌رته‌ش و سپای پاسداران كه‌ره‌سته‌ی قورسی نیزامی‌یان له‌هه‌مه‌دانه‌وه بۆ ئوستانی كوردستان گواستووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بارهه‌ڵگره‌كانی ئه‌رتش و سپای پاسداران تانك و تۆپیان له شاره‌كانی هه‌مه‌دان و نه‌هاوه‌نده‌وه بۆ شاره‌كانی سنه و كرماشان گواستووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر مه‌به‌ستی ڕژیم له‌و گۆڕانكاریه نیزامییانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا چه‌ند جارێكی دیكه‌ش چه‌ك وچۆڵی قورسی بۆ ناوچه سنوورییه‌كان گواستبۆوه.