“کامران قاسمی”، زیندانیی سیاسی، لە هەشتەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندا بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه، به‌ڵام درێژه‌ی به مانگرتنه‌كه‌ی دا.
“كامران قاسمی” لە ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەمه‌وه، له ناڕەزایی به دژایه‌تیكردنی بەرپرسانی زیندان و ئیدارەی ئیتلاعات لەگه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی، مانی لە خواردن گرتووە. ناوبراو ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨، لەگەڵ ٤ هاووڵاتیی دیکەدا بە ناوەکانی “کەیوان ڕەشۆزادە”، “ئومید سەعیدی”، “نایب حاجیزادە” و عەبدولعەزیز گوڵمحەممەدی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر كران. ئه‌و پێنج به‌ندكراوه مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ بە تۆمەتی “هەوڵی تێکدانی ئاسایشی وڵات لە ڕێگەی ئەندامێتی لە کۆمەڵە”دا، سزای ١٠ ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانیان بەسەردا سەپا. شایانی باسه كه سزاکەی “کامران قاسمی” له دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران گوڕدراوه.