به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، “فوئاد فه‌تحی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه و به‌ندكراو له زیندانی ئێڤنی تاران، به‌هۆی ئیلتهابی هه‌ر دوو گوێی، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی گوازراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ڕابردوو كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا باسی له گواستنه‌وه‌ی “فوئاد فه‌تحی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی كردبوو. له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه: پاش ئه‌وه‌ی “فوئاد فه‌تحی” براوه‌ته تاقیگه‌ی پزیشكی، گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان. خراپی دۆخی بێهداشتی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ندكراوانی سیاسی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و پێشتریش “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز، وێڕای بڕیاری پزیشكی زیندان بۆ به‌سته‌ریكردنی له نه‌خۆشخانه و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، له ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كرا. كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست سه‌پاندنی سزای نایاسایی به‌سه‌ر چالاكانی سیاسی، سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوانی سیاسی و نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌كانیان هۆشداری ده‌داته به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم و خوازیاری دابینكردنی ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی بۆ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوو.