ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ، “عوسمان ئەرسزادە” ناسراو به(سوله‌یمان) و خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی تێپەڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی دەستبەسەر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عوسمان ئه‌ره‌سزاده” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی خاكەلێوەی ئه‌مساڵ لەلایەن لقی 101ی دادگای گشتی و ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ڕەزایی”، بە تۆمەتی “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بە دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مەحكووم كرا.