به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی سه‌قز، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی بۆ پزیشكی داد گوازرایه‌وه، به‌ڵام پاش معاینه‌ی پزیشك، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، پزیشكان به مه‌ئموورانی زیندان و “عوسمان ئیسماعیلی”یان و‌تووه كه نه‌خۆشی فه‌تقی هه‌یه و ئه‌بێ به زووترین كات له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. وێڕای هه‌ستیاربوونی دۆخی ته‌ندرووستی عوسمان ئیسماعیلی، مه‌ئموورینی ڕژیم ئه‌و به‌ندكراوه‌یان بۆ زیندانی سه‌قز گواستۆته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “عوسمان ئیسماعیلی” نه‌خۆشی هه‌ناسه‌ته‌نگی و دڵی هه‌یه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، گیانی ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. كۆمیته‌ی به‌رگری له “عوسمان ئیسماعیلی” سه‌باره‌ت به پاراستنی ته‌ندرووستی ئه‌و چالاكه كرێكارییه هۆشداری ده‌داته ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی سه‌قز و ڕایگه‌یاندووه كه هه‌ر كێشه‌یه‌ك بۆ “عوسمان ئسماعیلی” درووست بێت، ئه‌وان به به‌رپرسیاره ده‌زانن.