ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، “عه‌بدۆلڕه‌زا مۆرته‌زه‌وی” گیانباز و به‌ندكراوی سیاسی، له زیندانی ئیسفه‌هانه‌وه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی فایلی ده‌نگی “عه‌بدۆلڕه‌زا مۆتهزهوی” له سه‌ر باروودۆخی ئێران و هه‌ڵبژاردنه فهرمایشیهكان، مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری ئیسفه‌هان ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه گواستۆته‌وه. ناوبراو له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق دا قاچێكی له‌ده‌ست داوه و نه‌خۆشه به‌ڵام پێنجه‌مین ساڵی به‌ندكرانی له‌زیندانی ئیسفهان تێپه‌ڕ ده‌كات. ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژی ٢٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٨ له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گیانبازانی شه‌ڕ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئیسارگه‌رانی دژبه‌ری حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ دكتۆر “كه‌ماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی” و ژماره‌یه‌ك له واژۆكارانی به‌یانیه‌ی ١٤ كه‌س بۆ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.